Kurdi (sorani)

ڕێکخراوی خانەوادە کەمەندامەکان یاتینێن، ڕێکخراوێکی منداڵانی کەمەندامە کە ساڵی ١٩٩٧لەلایەن ئەو خانەوادانەوە دامەزراوە کە منداڵی کەمەندامیان هەیە.

مایا یاتینێن

مایا یاتینێن خانووی هاوبەشی ئەو خانەوادانەیە کە منداڵی کەمەندامیان هەیە و لە گەڕەکی ماڵمین کارتەنۆی هێلسینکیە. هەموو خانەوادەکان دەتووانن لەگەڵ منداڵە کەمەندامەکانیان بێن و لێرە بەخۆڕایی یاری بکەن و خانەوادەی تر ببینن. لە خانووی مایا، کارمەندانی ئێمە یارمەتی ئەو کەسانە دەدەن کە سەردانی مایا دەکەن و لە هەموو ئەو بوارانەدا کە پەیوەندیان بە چالاکیی مایاوە هەیە، ڕێنوێنیان دەکەن.


هەموو شوێنەکانی ناو خانووی مایا بۆ هاتوچۆ و جوڵانەوەی کەسانی کەمەندامیش بێ کۆسپ و گرفتن. لە خانووی مایادا ژوورێکی گەورەی یاریکردن هەیە و هەروەها هەندێک شوێنی مانەوەی گشتیی هەیە دەکرێ بۆ نموونە لەو جێگایانە بخوێنیتەوە یان یاری بکەیت. لە ژووری حەسانەوە دەکرێ مەمک بدەیتە منداڵەکەت،  ڕۆژانە بخەویت، نوێژ بکەیت یان ئەوەی کە بۆ ساتێک ئارامبیتەوە. ئەگەر بتەوێت دەتوانیت توێشوو لەگەڵ خۆتدا بێنیت : ئێمە چێشتخانەیەکی زۆر بە ئیمکاناتمان هەیە، کە دەکرێ خواردنی خۆتی تێدا گەرم بکەیتەوە.

لە خانووی مایادا هەروەها کۆمەڵێک چالاکیی زۆری وەک کلووب و کاری گرووپیی بۆ منداڵانی کەمەندام و گەنجان و خوشک و براکانیان و دایک و باوکانیان ڕێکدەخرێت، کە لە ژێر چاوەدێریی کارمەندانی ئێمەدا بەڕێوەدەچێت. هەروەها کۆمەڵێک چالاکیی و ئاهەنگی تایبەت بە هەموو ئەندامانی خانەوادەکان ڕێکدەخەین.


ئەگەر دەتەوێ خانووی مایا بۆ ئاهەنگی خانەوادەگیی بگریت، دەبێ ئەندامی ڕێکخراوەکەمان بیت.  ئەگەر دەتەوێ ببیتە ئەندام، تکایە کلیکی ئەم لینکە بکە:

h


هەروەها دەکرێ کەرەسەی یارمەتیدەری جوڵان لە خانووی مایا قەرز بکەیت بۆ منداڵانی کەمەندام و بۆ گەنجانیش یاری گونجاو.

 دەتوانیت بۆ نموونە پاسکیل،  بەلەمی کایاک، کەرەسەی لێنیشتن و Kenguru-vuokraamo لە

خلیسکان و کورسی تایەداری جەنگەڵیی قەرز بکەن بۆ  ئەو منداڵ و گەنجانەی کە بەسەختیی کەمەندامن.


 دەتوانیت ئەو یاریانە بە قەرز وەربگریت، کە هەموو ئەندامانی  Pelikaani-pelivuokraamo لە

خانەوادە بتوانن بەیەکەوە بەکاریانبێنن و سوودیان لێوەرگرن.


چۆنیەتی هاتن:

 و بە ئاسانی دەتوانن بە شەمەندەفەر و پاس بێن بۆ Vellikellonpolku 1 ئادرەسی خانووی مایا ئەمەیە:

خانووی مایا.


ئەگەر دەتەوێ بە ئۆتۆمۆبیلی خۆت بێیت، دەکرێ ئۆتۆمۆبیلەکەت لە حەوشەی خانووی مایا ڕابگریت. بۆ زانیاری زیاتر سەبارەت بە چۆنیەتی هاتنت، کلیکی ئەم لینکە بکە:

https://www.jaatinen.info/yhteystiedot



 ی خانووی مایا تەیبەتە بەو منداڵانەی بە سەختیی کەمەندامنPikku-Miinat کلووبی مەلەی

لە کلووبی مەلەی یااتتینێن هەموو ئەندامانی خانەوادە دەتوانن بەیەکەوە مەلە بکەن. هەموو ئەو خانەوادانەی کە منداڵێک / منداڵەکانیان بەبۆنەی کەمەندامییەوە ناتوانن لە مەلەوانگەی ئاساییدا مەلە بکەن، دەتوانن پەیوەست بن و بەشداریی بکەن.


بۆ بەدەستهێنانی زانیاری زیاتر سەبارەت بە ڕێکخراوەکەمان و خانووی مایا و کلووبەکان، دەتوانن سەردانی ماڵپەڕیەکەمان بکەن:

http://jaatinen.info

هەروەها ئەگەر پرسیارێکتان هەبێت، دەتوانن بە ئیمیل بۆمان بنێرن:

akseli@jaatinen.info



خانووی مایا و شوێنی بەکرێدانی کەرەسە، لە دووشەممەوە تا پێنجشەممە کراوەن لە کاتژمێر ١٠ تا ١٦.